بڕگەی پێنجەم
MDF چییە؟
MDF چییە؟ ڕێنماییەکی تەواو بۆ تەختەی چڕی مامناوەند (MDF)
پێشەکی
MDF کە کورتکراوەی Medium Density Fiberboard ە، یەکێکە لە بەرهەمە دارەکانی ئەندازیاری کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە جیهاندا. بە سافی ڕووەکەی و پێکهاتەی بێ یەک چەشنییەکەی و نرخی گونجاو ناسراوە، MDF هەڵبژاردەیەکی باوە لە دروستکردنی مۆبیلیاتی ناو ماڵ و کابینە و تووڵی دیوار و دیکۆراتی ناو بینا و خانووکان.
بەڵام MDF بەڕاستی لە چی دروستکراوە و بۆچی ئەوەندە باوە؟ لەم بابەتەدا، ئێمە لە هەموو ئەو شتانە دەکۆڵینەوە کە پێویستە بیزانیت دەربارەی MDF، لەوانەش پێکهاتەکانی، جۆرەکانی، بەکارهێنانەکانی، سوودەکانی و لایەنە خراپەکانی.
MDF لە چی دروستکراوە؟
MDF تووڵیکی داری ئەندازیارییە کە بە بڕینی پارچەکانی دار بۆ ڕیشاڵی داری دروست دەکرێت. لە ڕێکارێکی لەم شێوەیەدا:
١. پاشان ئەم ڕیشاڵانە لەگەڵ لکێنەری ڕایزن )بەزۆری یوریا-فۆرماڵدەهید یان چەسپی تر( تێکەڵ دەکرێن.
٢. بە گەرمی و پەستانی بەرز بەیەکەوە دەبەسترێنەوە
٣. دەبڕدرێن بە قەبارە و ئەستووری جیاواز
ئەنجامەکەی تەختەیەکی پتەو و تەخت و سافە کە هیچ بەرزی و نزمیەک و گرێیەکی تێدا نییە.
تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی MDF
• ڕووی ساف – گونجاوە بۆ بۆیاخکردن، رووپۆشکردن، یان لکاندن
چڕی یەکگرتووی – هیچ بۆشاییەک یان خاڵێکی لاوازی وەک دارە سروشتییەکان نییە.
• ئاسانە بۆ بڕین و پێدانی شێوە – گونجاوە بۆ بەکارهێنان لەگەڵ ئامێری نەخشاندن کە بە کۆمپیوتەر کۆنتڕۆڵ دەکرێت و بۆ دروستکردنی لێواری دیکۆرات چونکە زۆر بە ئاسانی دەبڕێت.
• نرخی گونجاو – هەرزانترە لە Plywood یان دارە ڕەقەکان
جۆرەکانی MDF
چەند جۆرێکی MDF هەیە کە هەریەکەیان بۆ بەکارهێنانی تایبەت دروست کراوە:
| جۆر | پێناسە |
| ستانداردMDF | بە گشتی بۆ مۆبیلیات و ڕازاندنەوە و هتد. |
| دژەشێ | MDF ی ناو سەوز لە چێشتخانە و حەمام و شوێنە شێدارەکاندا بەکاردێت |
| دژەئاگرMDF | MDF ی ناو سوور تایبەتمەندە بە بەرگری دژی ئاگر و پاراستنی |
| ڕووپۆشMDF | بە دارێکی ڕاستەقینە ڕووپۆشکراوو بۆ دیمەنێکی سروشتی دار |
| Laminated MDF | MDF covered with melamine or PVC film for durability |
| UV Coated MDF | MDF with high-gloss or matte UV finishes for modern interiors |
بەکارهێنانە باوەکانی MDF
• کەوانتەر و ڕەفەی چێشتخانە
• دەرگای دولاب و مۆبیلیات
• دیزاینی تووڵی دیوار و سەقف
• بڕین بە ئامێڕە کۆمپیوتەرییەکان
• مۆبیلیات و جوانکاری ئۆفیس
• دروستکردنی دەرگای ناو ماڵ و بیناکان
سوودەکانی MDF
• ڕوویەکی ساف و ڕێک
• ئاسانە بۆ بۆیاخکردن یان ڕووپۆشکردن
• لە ڕووی ئابوورییەوە بۆ پڕۆژەی گەورە
• دەتوانرێت بەبێ چەقۆ ببڕدرێت و کون بکرێت بە پێچەوانەی هەندێک دار کە دەتوانن درز یان پارچە پارچە بن، MDF بە پاکی دەبڕێت و کون دەبێت، ئەمەش وا دەکات کارکردن لەگەڵیدا ئاسانتر و وردتر بێت.
• ژینگەدۆستی بە چەسپی سەلامەتتر و کەمتر ژەهراوی دروستکراون
لایەنە خراپەکانی MDF
• هەستیارە بە شێ ئەگەر پلەی MR نەبێت
• بەهێز نییە وەکو plywood بۆ باری قورس
• دەکرێت لە کاتی بڕیندا تۆز و خۆڵ بەرهەم بهێنێت خۆ پارێزەر بەکاربهێنە
• لێوارەکان پێویستیان بە پڕایمەر هەیە پێش بۆیاخکردن
ڕێنمائ بۆ کارکردن لەگەڵ MDF
• بۆ بڕین ئامێری نوکی کارباید بەکاربهێنە تاوەکو دوور بیت لە هیلاکی زۆر
• هەمیشە پێش بۆیاخکردن لێوارەکانی پڕایمەر بکە
• کونکردن لە کاتی دروسکردنی سوچەکان بۆ بە دوور بوون لە شکان
٠ بۆ شوێنە شێدارەکان، MDFی دژە شێ هەڵبژێرە
• لەکاتی بڕین یان سمارتەکردندا دەمامکی تۆز بەکار بهێنە
MDFبە بەراورد بە کەرەستەکانیتر
| تایبەتمەندی | MDF | Plywood | Particleboard |
| ڕووی دەرەوە | سافییەکی زۆر | ڕیشاڵی لێدەبێتەوە | پێکهاتەی زبرتر |
| بەهێزی | مام ناوەند | زۆر | کەم |
| نرخ | گونجاو | گران | هەرزان |
| دوای ئامادە بوون | گونجاو بۆ بۆیەکردن و ڕووپۆشکردن | گونجاوو بۆ ڕووپۆشکرسن | سنووردارکراوە |
| دژە شێ | خراپ ) مەگەر دژە شێ بەکار هاتبێ( | باشە | خراپ |