ڕووپۆشکراو بە mdf چییە؟ ڕێنماییەکی تەواو بۆ دیزاینەران و ئەندازیاران
ڕووپۆشی mdf )تەختەی چڕی مامناوەند( بەرهەمێکی پێشکەوتووی دروستکراوی دارە، کە پتەوی و گونجاوی لە نرخدا لەگەڵ جوانی سروشتی ڕووی داری ڕاستەقینە دابین دەکات. بە شێوەیەکی گشتی لە دروستکردنی مۆبیلیات، کەوانتەری چێشتخانە، تووڵی دیوار و ئۆفیسەکان کە دیمەنی دارە ڕاستەقینەکانیان دەوێت بەڵام بەبێ تێچووی زۆر و تێکچوون بە شێ و پلەی گەرمی.
ڕووپۆشی MDF چییە؟
ڕووپۆشی MDF بە چینێکی تەنک لە داری سروشتی ڕووپۆشکراوە، بە شێوەیەکی گشتی ئەستوورییەکەی لە نێوان 0.3 بۆ 1.0 ملم دەبێت، کە ناوەوەی MDFکە دادەپۆشێت. بۆ دروستکردنی ئەم ڕووپۆشە دەتوانرێت چەندین جۆری دار بەکاربهێنرێت، لەوانە:
داری بەڕوو
داری گوێز
داری ساج
داری ash
داری گەڵاميو
داری گێلاس
لە ئەنجامدا بەرهەمێکی پتەو بەدەست دێت کە بەرگری لە چەمانەوە و زیان پێگەشتن دەکات و لە دارێکی ڕاسیەقینە دەچێت.
چۆن MDF دروست دەکرێت؟
ئامادەکردنی بنەڕەتی: MDF ی کوالیتی بەرز بە هەڵبژاردنی داری ڕاستەقینە بۆ پێکهاتەی ناوەوە.
بڕینی چینە تەنکەکان: دارە ڕاستەقینەکان دەبڕدرێن بۆ پەڕەیەکی تەنک- یان پارچە پارچەکردن بە شێوەی ستوونی و بە شێوەی چوار یەک ( پارچەکردنی دار بۆ چوار بەشی یەکسان کە زنجیرەیەک هێڵ بەرهەم دەهێنێت)، یاخود بڕین بە شێوەی سووڕانەوە ) بڕینی دار بە سوڕاندنی دارێک بەرامبەر چەقۆیەکی وەستاو بۆ توێکڵ کردنی پەڕەیەکی وەستاو(، بەپێی نەخشی داری مەبەست.
. چەسپاندن: ڕووپۆشە تەنکەکە بە بەکارهێنانی گەرمی و پەستان دەلکێنرێت بە MDF.
. تەواوکردن: دەتوانرێت تووڵەکە سمارتە بکرێت و دواتر بە وارنیش ، ڕۆن، یان تیشکی سەروو بنەوشەیی ڕوپۆش بکرێت، یاخود هیچ کام لەمانە بەکار نەهێنرێت و دابنرێت بۆ تەواوکردنی لەسەر تەڵەب.
هەروەها هەندێک لە دابینکەران MDF ی دوو لا ڕووپۆشکراو پێشکەش دەکەن بە مەبەستی کوالێتی باشتر، لەبەر ئەوەی هەردوو لا ڕووپۆشکراوە تووڵەکە بەو ئاسانییە ناچەمێتەوە و شێ کاری تێناکات و بە تەختی و ڕێکی دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جوانکاری زیاتر دەبەخشێت بە بەرهەمەکە.
سوودەکانی MDF
| سوود | پيناسە |
| دەرکەوتنیوەکداریسروشتی | بەتەواوی لە دارێکی ڕاستەقینە و گرانبەها دەچێت. هەمان نەخش و ڕەنگی جوانی هەیە. |
| تێچوویکەم | دەتوانیت دیمەنی جوان و کوالیتی بەرزی دارە ڕاستەقینەکان بەدەست بهێنیت بەبێ ئەوەی نرخێکی زۆر بدەیت. |
| جێی متمانەتر و بەهێزترە. | ئەگەری دروستبوونی درز کەمترە و ڕوویەکی سافی هەیە . |
| گۆڕانکاریبەدڵیخۆت | دەتوانرێت وەک دارە ڕاستەقینەکەن ڕەنگ بکرێت یاخود وارنیش بکرێت. |
| بەکارهێنانیزیاتر | پارچەی تەنک لە دار بەکاردەهێنرێت بەمەش باشتر سوود لە سامانی دارستانەکان وەردەگیرێت. بەکارهێنانی داری کەمتر |
بەکارهێنانە باوەکانی MDF
MDF بەناوبانگە لە دیزاینەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانیدا:
• کەوانتەرەی چێشتخانە و تووڵەکانی جوانکاری
• دۆڵاب و کانتۆر
• مۆبیلیات و مێزی ئۆفیس
• تووڵی دیکۆراتی دیوار
• ڕاڕەوی هۆتێل و شوێنی پێشوازی
• ڕەفە و ڕەفەی کتێب هەروەها ڕەفەکانی جوانکاری (ڤاترینا)
—-
ڕێنماییە بۆ گرنگیدان بە بەرهەمێکی MDF
دەتوانرێت MDF بە بەکارهێنانی ڕۆن)بۆ دەرکەوتنێکی سروشتی(، وارنیش )بۆ ڕوویەکی بریقەدار و بەهێز(، یان )ڕوپۆشێکی تایبەتی (UV بۆ پاراستن بەکاربهێنیت.
داپۆشینی لێوارەکان زۆر گرنگە بۆ پاراستن، دەتوانیت شریتێکی تایبەت بەکاربهێنیت کە هەمان نەخشی داری لەسەر بێت. ئەمەش وا دەکات لاکانی باش دەرکەون و لە ئاو و زیان دەیانپارێزێت.
ڕووکارەکان بە قوماشێکی نەرم و شێدار پاک بکەرەوە- دوور بکەوەرەوە لە پاککەرەوەی زبر یان ئاوی زۆر.
پاراستنی لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بۆ ڕێگریکردن لە کاڵبوونەوەی ڕەنگی سروشتی دارەکان.
Veneered MDF vs Solid Wood vs Laminated MDF
| تایبەتمەندی | Veneered MDF | Solid Wood | Laminated MDF |
| دەرکەوتن | وەک داری ڕاستەقینە دەردەکەوێت | ١٠٠٪ داری ڕاستەقینە | پێکهاتەی چاپکراو یان پلاستیکی |
| تێچوو | مام ناوەند | بەرز | نزم |
| پتەوی | ئاستی بەرز | دەکرێت درز بەرێت | ئاستی زۆر بەرزو |
| دروستکردن بە پێی ئاروزووی کەسی | گونجاوە | زۆر گونجاوە | سنووردارە بە پێی کارگە |
| کاریگەری ژینگەیی | نزم بۆ مامناوەند | بەرز | مام ناوند |
ئەو شتانەی کە دەبێت لەبەرچاو بگیرێن پێش کڕین
• ئەستووری ڕووپۆشەکەی: ڕووپۆشی ئەستوورتر لە (0.6mm+) ڕێگە بە زیاتر سمارتەکردنەوە دەدات.
• هەردوو لا ڕووپۆشکراو: ئەو تووڵانەی هەردوو دیوی ڕووپۆشکراون جێگیرترن و باشترن بۆ دەرگا یان پارتیشن.
جۆرەکانی دار: بە پشتبەستن بە دیکۆری ناوەوەی بینا و خانووکان هەڵدەبژێردرێت- بۆ نموونە، داری بەڕوو بۆ مۆدێلی کۆن، داری گوێز بۆ دەرکەوتنێکی گرانبەها، داری گەڵامێو بۆ مۆدێرن.
ئامادە بوونی بە شێوەیەکی تەواو: دڵنیابە لە داپۆشینی دروست بۆ ئەوەی پەڵە یان تێکچوونی شێ دروست نەبێت.
لە کۆتایدا
ڕووپۆشی MDF هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە بۆ هەردوو جیهانی؛ گرانبەهایی و جوانکاری دارە ڕاستەقینەکان و ئەدای کەرەستە ئەندازیارییەکان.
جا ئەگەر تۆ کەوانتەری چێشتخانە بە خواستی خۆت دروست بکەیت، مۆبیلیاتی ئۆفیسی ئاست بەرز، یان دیکۆری ماڵ بە شێوەیەکی جوان، MDF ی هەڵبژاردەیەکی گونجاو و ڕەسەن و تێچووی کەم پێشکەش دەکات.